مامۆستا عبدالرحمن عبدالرحیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ یاوه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێز (كاك نصرالدین) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرد    
(1/3/2016)



له‌ رێكه‌وتی 1/3/2016 مامۆستا عبدالرحمن عبدالرحیم وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ یاوه‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێز (كاك نصرالدین) وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و به‌ ئاماده‌بوونی (عه‌داله‌ت خان) راوێژكاری وه‌زیر و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كرد، به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بۆ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و گه‌یاندنی خزمه‌ت گوزاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌تایبه‌ت پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌به‌شیان شه‌ڕ و مه‌ینه‌ت بووه‌ به‌تابه‌ت له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.