هه‌لمه‌تی دووه‌می چاندنی نه‌مام ناشتن له‌ نیوان ناحیه‌ی ته‌كیه‌و قه‌زای چه‌مچه‌مال به‌ریوه‌چوو    
(6/1/2014)



له‌سه‌ر پیشنیاری ریكخراوی ئاینده‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌مال, له‌سه‌ر ئه‌ركی 5 كۆمپانیای كه‌رتی تایبه‌ت له‌ سنوره‌كه‌,كه‌ بریتییه‌كه‌ له‌ سه‌وزكردنی 12 كیلۆمه‌تر , به‌به‌شداری به‌شێكی به‌رچاو له‌ به‌ریوبه‌ری ناحیه‌و ده‌زگا كانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیسی دارستان و فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی سنوره‌كه‌, به‌وته‌ی قایمقامی چه‌مچه‌مال هیزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ نه‌ك هه‌ر له‌ پاراستنی ئه‌منیه‌تی هاولاتیاندان له‌ سه‌وز كردنی سنوره‌كه‌ رۆلی به‌رچاویان ده‌بیت , هیوادارین له‌ شاره‌كانی تری هه‌ریمیش هه‌مان پرۆژه‌ ده‌ست پێبكه‌ن.مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكی ریكخراوی ئاینده‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ رایگه‌یاند" ده‌ستخۆش له‌ هه‌موو ئه‌و به‌ریزانه‌ ده‌كه‌ین ئه‌مرۆ له‌گه‌لمان به‌شدار بوون وه‌ سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و كومپاینیا و كارگانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌وان پرۆژه‌كه‌ جی به‌جی ده‌كریت .