ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان مێشکی منداڵان لاواز دەکات    
(3/2/2015)



توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئاشکرایدەکات؛ زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک ئایپاد و مۆبایل کاریگەری خراپییان لەسەر توانا و گەشەی مێشکی منداڵان هەیە.
بە پێی ئەنجامی توێژیینەوەیەکی نوێی زانستی کە ژمارەیەک توێژەر لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی بۆستنی ئەمەریکا ئەنجامیانداوە، ئەوە دەردەخات کە زۆر بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک ئایپاد و مۆبایل و کۆمپیوتەر و پەیوەست بون پێیانەوە، لەلایەن ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان کەمە کاریگەری خراپی لەسەر توانای مێشک و بیرکردنەوە و خواستی فێربون و دەرخستنی تواناکانیان جێدەهێڵێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو: زیاتر لە مانگێک ژمارەیەک لەو منداڵانەی کە پێشتر بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو ئامێرانەیان بەکارهێناوە و پەیوەستبون پێیانەوە، لە هەمو ئەو ئامێرانەیان دورخستونەتەوە و دەرکەوتوە کاتێک رۆژانە بۆ ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ دایک و باوک یاخود کەسانی نزیکیان دەبن پلە بەپلە و بە پێی تێپەڕبونی کات هەست بە دەرکەوتنی تواناکانیان دەکرێت و خواست و ویستی زانیاری و فێربونیان زیاتر دەبێت