وته‌بێژی ده‌سته‌ی ژینگه‌:
"رۆژی هه‌ینی ئۆتۆمبیله‌كانی كوردستان ده‌كوژێنرینه‌وه‌ "
   
(4/6/2015)



له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ژینگه‌ی كوردستان له‌ رۆژی ژینگه‌ی جیهانی (5 حوزه‌یران) كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی هه‌ینی له‌ كاتژمێر (11:00 تا 11:02) سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله‌كانی كوردستان ده‌كوژێنرێنه‌وه‌ وه‌كو په‌یامێك بۆ به‌شداری كردنی هاوڵاتیان له‌ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.

لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاند،له‌سه‌ر بریاری ئه‌نجومه‌نی باڵای ژینگه‌ی هه‌رێم و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ رۆژی هه‌ینی (5حوزه‌یران) كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی ژینگه‌ بۆ ماوه‌ی دوو خوله‌ك، سه‌رجه‌م ئۆتۆمبیله‌كانی كوردستان ده‌كوژێنرێنه‌وه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.ئه‌وه‌شی وت" كاتی كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان له‌ رۆژی هه‌ینی كاتژمێر (11:00 تا 11:02) ده‌خایه‌نێت.

شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئه‌م كاره‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ژینگه‌یه‌ له‌ پیسبوون به‌هۆی ئۆتۆمبیله‌وه‌ وه‌كو په‌یامێك هه‌موولایه‌ك ئاگاداربین ،ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌ سوته‌مه‌نی كار ده‌كه‌ن ، هۆكارێكن بۆ پیسبوونی ژینگه‌.ئه‌وه‌شی وت" بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیانی ئازیزی كوردستان و هاوكاری

پۆلیس هاتوچۆ بكه‌ن له‌ پابه‌ندبوون به‌ كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیان،چونكه‌ ئێمه‌ هه‌موومان وه‌كو یه‌ك هه‌وا هه‌ڵده‌مژین و یه‌كسانین له‌به‌رامبه‌ر ژینگه‌".
وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئێمه‌ داوامان له‌

مامۆستایانی رێزداری ئایینی هه‌یه‌ له‌ وتاری رۆژی هه‌ینی باسی گرنگی و پاراستنی ژینگه‌ بكه‌ن بۆ موسلمانان تا ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ هه‌موولایه‌ك فه‌راهه‌م بێت و ته‌ندرستییه‌كی باش بۆ هاونیشتمانیان ده‌سته‌به‌ر بكرێت.