نایلۆن هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ژیانی منداڵ    
(13/4/2015)



توێژه‌ران هۆشدارییان دا له‌ به‌كارهێنانی قاپ و پێداویستی شووشه‌ و پلاستیك له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بكات.

راپۆرتێكی پزیشكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1991 تا 2010 زیاتر له‌ 45 هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌نی 3 ساڵ به‌هۆی بیرنداربوون و به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌وه‌، له‌ ژووری فریاكه‌وتندا چاره‌سه‌ری خێرایان بۆ كراوه‌.

روون بووه‌ته‌وه‌، زۆرینه‌ی كێشه‌كان ئه‌وكات روویانداوه‌ كه‌ منداڵان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌دا كه‌وتوون.

هه‌روه‌ها 71% ئه‌و برینداربوونانه‌ له‌ ته‌مه‌نێكدا كه‌ منداڵان تازه‌ فێری رۆیشتن ده‌بن و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ به‌كارده‌هێنن له‌ ناوچه‌ی لووتی منداڵ و له‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵیدا رووی داوه‌ توێژینه‌وه‌كه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ویلایه‌تی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكی ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رپه‌رشتیارانی توێژینه‌وه‌كه‌ ووتیان منداڵان له‌ كاتی سه‌ره‌تای به‌پێ رۆیشتنیاندا كه‌لوپه‌له‌كان به‌ده‌میان و به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌گرن و له‌و كاته‌دا ئه‌گه‌ری كه‌وتنیان زۆره‌ بۆیه‌ پێویسته‌ باوان هه‌رزوو منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رابێنن كه‌ له‌ كاتی رۆیشتن و پێگرتندا هیچ شتێك به‌ده‌سته‌وه‌ نه‌گرن.

توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاژانسی ژینگه‌یش له‌ ئه‌مریكا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ پلاستیك (نایلۆن) به‌ یه‌كێك له‌و (20) ماده‌ به‌رهه‌مهێنراوانه‌ داده‌نرێت كه‌ مه‌ترسیدارترین ماده‌ن بۆ ژینگه‌ و ته‌ندروستی‌، چونكه‌ هه‌موو جۆره‌كانی كیسه‌ی نایلۆن له‌به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كانن، جگه‌ له‌بابه‌ته‌ كیمیاوییه‌كانی تر هه‌روه‌ها پلاستیك وه‌ك ماده‌كانی تر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندامیش نابێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ له‌پرۆسه‌ی گۆڕینی خاشاك بۆ په‌ین كه‌سودی‌ بۆ خاكه‌كه‌ هه‌بێت.