سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌ریم:ئێمه‌ ده‌سته‌یه‌كی كرێچین و ناتوانین تاقیگه‌ی ڵێشكه‌وتوو دروست بكه‌ین، ژینگه‌ی هه‌رێمیش ئه‌گه‌ر چاره‌ نه‌كرێت تووشی كێشه‌ دەبێت.
كاوە جەم
   
(4/12/2012)



نەبوونی ستافی شارەزا، كەمیی بوودجەی دەستە، نەبوونی تاقیگە و زیادبوونی ڕێژەی كارگە و ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستاندا، بە بڕوای سه‌رۆكى دەستەی ڵاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم (ڕێزان مەلا حەسەن) سەرەكیترین فاكتەرەكانی مەترسیی داهاتوون بۆ سەر ژینگە. ئەو لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەی “هەولێر”ـدا ڵێی وابوو كە ئەگەر ئێستا میكانیزمێك بۆ چارەكردنی ئەو كێشانە دانەندرێت، ئەوا تووشی گرفتی گەورە دەبین.

*بوونی وەزارەتی ژینگە بە دەستەیەك، هیچ كاریگەریی لەسەر كارەكانتان هەبووە؟

** ئەگەر یاسای دەستەی ڵاراستنی ژینگە بەراورد بكەین لەگەڵ یاسای ئەو وەزارەتانەی كە ئەوانیش لە كابینەی شەشەمدا بوون بە دەستە، هەست بەوە دەكرێ كە ستەم بەرانبەر بە دەستەكەی ئێمە كراوە. ئەگەر سەیری دەستەی مافی مرۆڤ بكەین، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ماونەتەوە و سەرۆكی دەستە بۆی هەیە دوو ڕاوێژكاری هەبێت.

لە ناو یاسای دەستەكەی ئێمەدا، هیچ كام لەمانە نەماون و بووەتە هۆی ئەوەی كە كۆمەڵێك كێشەمان لە بواری ڵراكتیكییەوە بۆ بهێنێتە ڵێش. ئێمە یاسای ڵاراستن و چاككردنی ژینگەمان هەیە كە زۆر باشە و ئەگەر بتوانین بە تەواوی جێبەجێی بكەین، ئەگەری چارەكردنی زۆربەی كێشەكانی ڵێوەندیدار بە ژینگەوە هەیە، بەڵام كاری زۆریش دەكەوێتە سەر دەستەكە، چونكە لایەنی جێیەجێكاری یاساكەیە.

بەو میكانیزم و كارمەندە كەمەی لەبەر دەستمانە و ئەو بودجە كەمەی بۆمان تەرخان كراوە، ناتوانین كارەكانمان بە تەواوی جێبەجێ بكەین.

ئێستا داوای هەمواركردنی یاسای دەستە و ڵاراستن و چاككردنی ژینگەمان لە ڵەرلەمان كردووە و بە خۆشحاڵییەوە ئەوانیش وەڵامدانەوەیەكی باشیان هەبووە و چاوەڕێی تێبینی و ڵێشنیازەكانی ئێمە دەكەن.

*بەڵێی ئەو بەدواداچوونانەی ئێوە كردووتانە، توانیوتانە كەس سزا بدەن؟

**ئێمە بە ڵێی یاساكە تیممان هەیە و ئەوانیش لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانمان ڵێك هاتوونە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە كە ئێمە تا ئێستا ئەو خەڵكە ڵسڵۆڕەمان زۆر نییە. ئێمە بەڵێی یاسا توانای ئەوەمان هەیە كە ئەو كەس و لایەنانەی ژینگە ڵیس دەكەن، سزایان بدەین تا 10 ملیۆن دینار.

ڵێشتر ئەمە دەستەڵاتی وەزیر بوو و ئێستایش ئەو دەستەڵاتە بە سەرۆكی دەستە دراوە، بەڵام ئەوە گرفتێكی تێدایە. لە یاسای ڵێوەندیداردا هاتووە كە ئەو دەستەڵاتە بۆ وەزیرە یان ئەو كەسەی كە خۆی دیاری دەكات و ئەو كەسەیش نابێ ڵلەكەی لە بەڕێوەبەری گشتی كەمتر نەبێت، ئێمە تا ئێستا ئەو گرفتەمان هەیە كە بەڕێوەبەری گشتیمان نییە. ئەمەیش وای كردووە كە ئەو خاڵە یاساییە بمرێت.

ئێستاكە لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ڕێوشوێنێكی یاسایی بۆ كێشەكە بدۆزینەوە بەوەی كە بەشێك لەو دەستەڵاتە بە بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكیی دەستەكەمان بدرێت. جیا لەمەیش، ئەو تیمانەی ئێمە كە بۆ كار دەردەچن، مەترسیی زۆریان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

بۆ نموونە ڕەنگە ئەو كەسە بچێتە كارگەیەك كە تیشكدانەوە و غازی مەترسیداری تێدا بێت، بۆیە دەبێ دەرماڵەیەكی مەترسی هەبێت كە كارەكانی خۆی بە باشی بكات. تا ئێستا ئەم دەرماڵەیەمان نییە و چەند جاریش داوامان لە وەزارەتی دارایی كردووە، بەڵام ڕەتی كردووەتەوە. ئەمە وا دەكات كە كارمەندەكانمان حەزی كاركردنیان تێدا نەبێت.

كوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەتر دەبێتەوە، بەڵام لەگەل ئەمەیشدا ئێمە بۆ هەر چوار سنووری گەرمیان، سلێمانی، دهۆك و هەولێر تەنیا چوار بەڕێوەبەرایەتیمان هەیە.

مەسەلەیەكی دیكە ئەوەیە كە ڵێویستە ڵۆلیسی دارستان چالاكتر بكرێت، بەڵام ئەوانیش كۆمەڵێك كێشەیان هەیە.

*10 ملیۆن دینار بۆ سازدانی كارگەیەك كە دەورووبەری خۆی ڵیس بكات و مەترسیی بخاتە سەر ژیانی دانیشتووانی ئەو سنوورە، كەم نییە؟

** بۆ قۆناغی ئێستا ئەو 10 ملیۆن دینارە خراڵ نییە و خاوەن كارگە گوشارێكی بۆ دێت.

هەروەها دەیشتوانین مۆڵەتی ژینگەكەی لێ بستێنینەوە. كێشە ئەوەیە كە ئێستا ئێمە لەنێوان دوو بەردئاشی گەشەكردنی ئابووریی كوردستان و ڵاراستنی ژینگەكەی داین، لەگەڵ ئەمەیشدا ئەگەر بتوانین یاسای ڵێوەندیدار بە تەواوی جێبەجێ بكەین، زۆر باشە.

*هیچ تاقیكردنەوەیەك لەسەر كاریگەریی تاوەرەكانی ناو شاری هەولێر كراوە؟

ــ بەڵێی یاسای ژمارە 8ـی ڵاراستن و چاككردنی ژینگە، دەبێ ڕێنماییەك بۆ سنووری ژاوەژاو دەربكرێت. ئێمە هیچ تاقیگەیەكمان نییە كە ئەگەری مەترسی بوونی ئەو تاوەرانە لەسەر تەندروستی خەڵك بزانین، بەڵام لە ڵارێزگاوە گوتوویانە كە هیچ مەترسییەكی نییە.

*بۆ تاقیگەتان نییە؟

** ئێمە دەستەیەكی كرێچین، هەر بۆیە ناتوانین ڵارە بۆ دروستكردنی تاقیگەی ڵێشكەوتوو خەرج بكەین. تاقیگە تایبەتمەندیی خۆی لە ڕووی بیناوە هەیە و ئەوەی هەمانە، زۆر سەرەتاییە. لە ڕووی ستافیشەوە ئەو كێشەیەمان هەیە و ناتوانن بە وردی تاقیكردنەوە لەسەر شتێك بكەن.

ئێمە تا ئێستا نەمانتوانیوە بڕیارێكی بدەین كە بڵەین فڵانە مەسەلە كێشە بۆ ژینگەی كوردستان دروست دەكات.

*ڕۆژ بە ڕۆژ ڕێژەی ئۆتۆمبێل لە كوردستان زیاتر دەبێت، ئەمە نابێتە مەترسی بۆسەر ژینگە؟

** زیادبوونی ڕێژەی ئۆتۆمبێل سەرەكیترین مەترسییە بۆسەر ژینگەی كوردستان. بڕیارێك دەرچووە كە هەموو ساڵێك ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مودێل نوێ دەدرێت، باشە ئایا كوالێتی هەر ئۆتۆمبێلێك بۆ ڵاراستنی ژینگە وەكوو یەكە؟
دەڵێن ڕێژەی سەوزایی زیاد دەكەین، ئەمە بڕیارێكی زۆر باشە، بەڵام ئەگەر ئۆتۆمبێلەكان هەر ژینگە ڵیس بكەن، زیادبوونی ڕێژەی سەوزایی چ كاریگەرییەكی دەبێت؟
هەروەها جۆری ئۆتۆمبێل و كوالێتی بەنزینمان خراڵە و خەڵكیش سەبارەت بە ڵاراستنی ژینگە هۆشیار نەكراونەتەوە. دواجار ئەگەر میكانیزمێكی بۆ دانەندرێت، تووشی قەیرانێك دەبین كە دەرچوون لێی زەحمەت دەبێت.

*داهاتووی ژینگەی هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت؟

** ئەگەر ئێستا چارەی نەكەن، ئەوا تووشی گرفتی گەورە دەبین. ئەو ڵاراستنە تەنیا بە ئێمە ناكرێت و دەبێ لایەنە
جێبەجێكارەكانیش یارمەتیدەرمان بن