‌به‌كارهێنانی ئایپاد زیان به‌ده‌ستی‌ منداڵان ده‌گه‌یه‌نێت    
(4/12/2013)



به‌كارهێنانی‌ ئایپاد و هه‌روه‌ها جوَره‌كانی‌ تری‌ تابلێته‌ دیجیاتاڵیه‌كان زیانی‌ بۆ ده‌ست و په‌نجه‌ی‌ منالاَن هه‌یه و پێویسته‌ یاسایه‌ك بۆ منداڵان دابنێین كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ 2 كاتژمێر زیاتر ئه‌و ئامێرانه‌ به‌كار نه‌هێنن، زیانه‌كه‌شی بریتییه‌ له‌ دواخستنی‌ پته‌وبوونی‌ ماسولكه‌كانی‌ ده‌ستی‌ منالاَن .

ماسولكه‌كانی‌ ده‌ست و په‌نجه‌كان به‌ شێوه‌ی‌ ئاسایی له‌ ساڵی‌ یه‌كه‌می‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵه‌وه‌ ده‌ست به‌ گه‌شه‌ ده‌كات , ئه‌مه‌ش له‌ میانه‌ی‌ نوسین و ڕه‌نگكردن له‌ كاتی‌ وێنه‌ كێشاندا , هه‌ر بوَیه‌ ئه‌و منالاَنه‌ی‌ كه‌ كاتێكی‌ زوَر به‌ به‌كارهێنانی‌ ئایپاد و هاوشێوه‌كانی‌ ده‌به‌نه‌سه‌ر , دره‌نگتر ماسولكه‌كانی‌ ده‌ست و په‌نجه‌یان گه‌شه‌ ده‌كات , شاره‌زایان له‌ ئه‌كادیمیای‌ ئه‌مریكی‌ بوَ پزیشكی‌ منالاَن جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ منداڵ كاتێكی‌ تایبه‌تی‌ بوَ دیاری بكرێ‌ بوَ یاری كردن به‌ ئامێره‌كانی‌ وه‌ك ئایپاد , كه‌ نابێت زیاتر بێت له‌ دوو كاتژمێر له‌ ڕوَژێكدا , هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ منالاَنی‌ خوار ته‌مه‌نی‌ 2 ساڵ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئامێره‌كانی‌ هاوشێوه‌ی‌ ئایپاد به‌كار بهێنن , هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌كان له‌وه‌وپێش ده‌ریانخستبوو كه‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌ ئه‌لكتروَنیه‌كانی‌ یاری منالاَن , ده‌بێته‌ هوَی‌ په‌یدابوونی‌ ئازار له‌ پشت و شان له‌ لای‌ منالاَن , بوَیه‌ پێویسته‌ خێزانه‌كانیان كاتی‌ تایبه‌ت دیاری بكه‌ن بوَ مناڵه‌كانیان بوَ یاری كردن به‌و ئامێرانه‌ .