ته‌وه‌ریكی دانیشتنه‌كه‌ باسی ژینگه‌ی سنوره‌كه‌مان بوو ، یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی نوینه‌رانی ریكخراوه‌كان و حكومه‌ت ئه‌نجام درا.    
(24/11/2013)



رۆژی 21-11-2013 له‌ شاری هه‌ولیر یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌مان سازكرد له‌گه‌ل نوینه‌رانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی 3 پاریزگاكه‌ی هه‌ریی كوردستان له‌ شاری له‌ ئوتیل چوار چرا، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ، كه‌پرۆژه‌یه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ریكخراوی كوردۆ به‌هاوكاری (ریكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پیدانی پرۆگرام (undp ) له‌سه‌ر ئاستی هه‌ریمی كوردستان به‌ریوه‌چوو ، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی پاریزگاكانی هه‌ریم 9 نوینه‌رله‌سه‌ر ئاستی ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی به‌ شیوه‌ی ده‌نگدان هه‌لبژیردران بۆ نوینه‌رایه‌تی كردنی ریكخراوه‌كان بۆماوه‌ی یه‌ك سال ، بۆ ئه‌نجام دانی كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ل نوینه‌ری حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ، به‌نده‌ش وه‌كو سه‌رۆكی ریكخراوی ئاینده‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ له‌سه‌ر ئاستی 40 ریكخراوی پاریزگای سلیمانی پله‌ی دووه‌مم به‌ ده‌ست هینا ، بوینه‌ نوینه‌ری ئه‌و ریكخراوانه‌ی كه‌ به‌شدارییان كرد له‌و هه‌لبژاردنه‌دا، پشتیوان به‌خوا له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتوودا، كۆمه‌لی كار و چالاكی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ین ده‌بینه‌ پردیك بۆ گه‌یاندنی گرفت و كیشه‌كان ئه‌وانه‌ی روبه‌روی ریكخراوه‌كان و هاولاتیان ده‌بنه‌ ، یه‌كیك له‌و خانلاه‌ی كه‌ باسی لیوه‌كرا ، باسی ژینگه‌ی هه‌ریمی كوردستان و ناوچه‌ی گه‌رمیان بوو كه‌ به‌نده‌ پیشنیاری كرد ریكخراوه‌كان و لایه‌نی حكومه‌ت قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن ، بۆماوه‌ی 30 خوله‌ك گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ندین گرفت و پیشنیار ئاراسته‌ی سه‌ر په‌رشتیارانی كۆنفراسه‌كه‌ كرا، به‌لین درا له‌ داهاتوودا كاری له‌سه‌ر بكری