زەوی چی یە ؟    
(31/7/2013)



زەوەى نزیکە 4،6ملیارسال لەمەوبەر هەروەک خور و ئەستێرەکانى تر ، لە هەورى گازو تەبوتوز دروست بووە .وە پێش ئەوەى وەک ئێستاى لێ بێت توپێکى ئاگرین بۆ بە گازى گرگرتوو دەوردرابوو . ئەو سەردەمە زەوى توپێکى خروو داغ بەدەورى خوردا ئەسورایەوە . سەدان ساڵ دواتر وردە وردە لە خۆر دوور ئەکەوێتەوە بەڵام هەر بەدەورى خۆر ئەخوڵایەوە .هەر چەندە لە خۆر دوور ئەکەوتەوە گەرماییەکەشى دادەبەزى ، سارد ئەبویەوە چینى دەرەوەى ئەبوو بە پیست . وە پتەو بونى ئەم پیستە درزى تێ بوو، وە ماددەى تواوەى لەناوەوە فرێ ئەدایە دەرەوە لەماوەی ملیونان ساڵدا ئەم ماددە شلانە کێو و دۆل و شاخەکانیان پێک هینا .بە تێپەر بوونى کات ئەم چینە ئەستورەى گازە گەرمەکان کە دەورى زەویان دابوو سارد بونەوە و بون بە هەور ،ئەم هەورانەش بۆ ماوەیەکى درێژ بون بە باران و بەسەر زەوى دابارین .ئاوى باران لە ناوچە نشیوەکاندا کوبوەوە ئوقیانوسەکانى پێک هینا . بە تێپەر بونى کات جولەى چین و بەردەکانى ناو زەوى دروست بون کە وردە وردە روەکەى یا بەرزبوەوە یا چۆ بە قوڵاو بەم شێوەیە گرکان دروست بوو وردە وردە زەوى سارد بوەوە دەریاو شاخەکان شیوەیەکى دیاریکراویان وەرگرت.

پاشان نزیکەى ( 570)ملیون ساڵ لەمەوبەر زیندەوەرى زور بچوک لەسەر زەوى گەشەیان کرد لە ( 345) ملیون ساڵى یەکەمدا گیانەوەرە ئاویەکان دروست بون وردە وردە ئەم گیاندارانە گورانکاریان بەسەر داهات .

لە قوناغى دووەمى گەشەکردندا ، خشوکى گەورە – ئەو ئاژەڵانەى بەسەر زەویدا ئەخزین دروست بون پاشان مروڤ دروست بوو.

ئەمرو زەوى ئەستێرەیەکى تایبەتە ئەم ئەستێرەیە هەمو پێویستیەکانى ژیانى تیایە زەوى ( جەو )ى هەیە کە بۆ زیندەوەران زور پێویستە ، تیرەى زەوى تەوەرەکانى (12714) کیلومەتر نزیکەى 70,93% ى رووى زەوى ئاوەو ئەوەى ترى وشکانى یە رووبەرى هەموو رووى زەوى (510) ملیون کیلومەتر چوار گوشەیە .

ئا/ ملازم کەلسوم بهجت