تەمەنی منداڵ پەیوەندی بە كاردانەوەی ئەو لە كاتی تەنگژەكاندا هەیە    
(29/1/2013)



توێژینەوەیەكی نوێ لە رێگەی چاودێریكردنی رەوشتیان لە كاتی رووداوەكان و سۆزداربوون لە بەرامبەر ئەوانیتردا، چاودێری تەمەنی منداڵی كردووە. توێژینەوەكە، دەڵێ: ئەو جیاوازییە تەمەنییانەی لە نێو منداڵاندا هەیە، رۆڵی گەورەی لە سۆزداربوونیان بەرامبەر ئەوانیتردا هەیە و پشت بە پەرچەكرداری ئەوان دەبەستێت. لەو توێژینەوەیەدا، توێژەرانی كەنەدایی و چینی بەشدارییان كرد و پشتیان بە ئەزموونی هەرێمی سینشوانیی چین بەست كاتێك ساڵی 2008 رووبەڕووی بوومەلەرزە بوونەوە و هەزاران منداڵ بەهۆیەوە دەربەدەر و ئاوارە بوون. تاقیكردنەوەكە، دەریخست كە پلەی كاریگەربوون و خۆبەخشی و بەخشین لە نێو ئەو منداڵانەدا كە تەمەنیان لە نێوان 6 تا 9 ساڵیدایە، لە كاتی رووداوەكەدا لە نێوان منداڵەكاندا جیاوازی هەبووە. ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە 6 ساڵە زیاترە، خۆپەرست بوون لە چاو ئەو منداڵانەدا كە تەمەنیان 9 ساڵە و زیاتر سۆزیان بۆ كەسانی‌دیکە پێشانداوە. توێژینەوەكە، دەڵێ: تەمەنی منداڵان گۆڕانكاری لە كاردانەوەی ئەوان بەرانبەر رووداوەكانی چواردەوریاندا هەبووە.