ئایا خۆمان ئەتوانین لە ماڵەوە وزەی کارەبا بەرهەم بهێنین ؟١    
(3/2/2015)



بەڵێ ؟! شانە خۆرەتاوییەکان (Solar Cells) کە ئەتوانن وزەی خۆر کۆبکەنەوەو بە هۆی ئامێرێکەوە بیگۆرن بۆ وزەی کارەبا ، ئێستا لە زۆر وڵاتدا ئەم شانە کارەباییانە بەشێوەی لەوحی گەورە بۆ ڕوپۆشی سەرەوەی خانوو بەکاردێت و دەتوانێت بڕێکی باش لە کارەبا بەرهەم بهێنێت بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی هەبێت.
لە وڵاتی ئێمەشدا ئەم تەکنیکە زۆر گونجاوە بەهۆی بوونی ئاسمانێکی ساماڵ و پلەیەکی گەرمی باش. ئەتوانین ئەم لەوحە خۆرەتاوییانە لە جیاتی لەوحی سەر ڕۆشنایی ماڵەکانمان بەکار بهێنین و هەردوو مەبەستەکەی پێ چێبەجێ بکەین ، یان ئەتوانین بیکاین بە کەپرێک بۆ تانکی سەربان یان کەپری حەوشە لە دوو لاوە سودی لێ وەرگرین.
بەهەرحاڵ ، ئەوەی گرنگە لێرەدا باسی بکەین ئەوەیە کە ئەتوانین بەهۆی ئەم لەوحانەوە ڕۆژانە بەشی ماڵێک وزەی کارەبا بەرهەم بهێنین ، یان هێچ نەبێت چەن ئامێڕێک بە خۆڕایی ئێش بکات بە وزەی خۆر ، بۆ نموونە ئەتوانین لە زستاناندا ئەم وزەیە بۆ گەرمکردنی ئاو بەکار بهێنین ، لە هاوینیش دا وزەیەکی زیاتر بەرهەم ئەهێنێت بەهۆی بەرزی پلەی گەرمی و ساماڵی ئاسمان ، کە ئەتوانرێت بەلایەنی کەم ئامێرەکانی فێنک کەرەوە (سپلیتەکان)ی ماڵەکەتی پێ بخەیتە کار.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەم وزەیە وزەیەکی خۆڕایی و پاکە و لەبەر ئەوەی کە مرۆڤ خۆشی بەرهەمی ئەهێنێت زیاتر دەستی پێوە ئەگرێت و لە گرنگی وزەی کارەبا تێئەگات.