ئه‌وه‌ی تا ئێستە له‌باره‌ی ئاوه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌    
(1/3/2015)



خەندان-
+ ته‌نیا له‌سه‌دا یه‌كی ئاوی جیهان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌شێت. نزیكه‌ی 700 ملیۆن خه‌ڵكی چین ئاوی پیسبوو ده‌خۆنه‌وه‌. له ‌وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانیشدا، نۆ ملیۆن كه‌س هه‌ن كه‌ ئاوی پاكیان پێناگات. ته‌نیا له ‌كیشوه‌ر‌ی ئه‌فه‌ریقادا 356 ملیۆن كه‌س هه‌ن كه‌ ئاوی پاكیان پێناگات.
+ بڕی ئه‌و ئاوه‌ پاكه‌ی له‌ژێر زه‌ویدا هه‌یه‌ له‌ ئاوی سه‌ر زه‌وی زیاتره‌.
+ ده‌كرێت به‌هۆی ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆره‌وه‌ ژیان له‌ده‌ست بده‌یت.
+ ئاوی زۆر ئاستی سۆدیۆم له‌مێشكدا كه‌مده‌كاته‌وه‌، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پێی ده‌وترێت ژه‌هراویبوونی ئاوی.
+ له‌سه‌دا 31ی ئێسكی مرۆڤ ئاوه‌.
+ له‌جیهاندا نزیكه‌ی یه‌ك كه‌س بۆ هه‌موو نۆ كه‌سێك ده‌ستیان ناگاته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئاو.
+ خودی ئاو كاره‌با به‌ باشی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو مادده ‌و خڵته و خۆڵه‌كانی ناوی ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.
+ له‌سه‌رده‌مه‌كانی ناوه‌ڕاستدا بیره‌ له ‌ئاو زیاتر به‌كارهێنراوه‌.
+ ئاوی گه‌رم له‌ ئاوی سارد قورستره‌.
+ له‌سه‌دا 90ی ئاوی شیرینی جیهان له ‌كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشووردایه‌.
+ كۆگایه‌كی بزۆكی ئاو هه‌یه‌ له ‌بۆشایی ئاسماندا كه‌ 140 ترلیۆن ئه‌وه‌نده‌ی هه‌موو ئاوی زه‌ریاكانی جیهان ئاوی تێدایه‌.
+ دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و ئاوه‌ی له‌ماڵێكی ئاساییدا به‌كارده‌هێنرێت، له‌گه‌رماو و ته‌والێتدا به‌كارده‌برێت.
+ نزیكه‌ی له‌سه‌دا 75ی پیسایی مرۆڤ له‌ئاو پێكدێت.
+ ئاو ته‌نیا له‌سه‌دا 0.7ی كێش و له‌سه‌دا 0.4ی قه‌باره‌ی زه‌وی پێكده‌هێنێت.
+ له‌سه‌دا 20ی ئاوی شیری نه‌به‌ستووی جیهان ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیا یه‌ك ده‌ریاچه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ده‌ریاچه‌ی بایكاڵه‌ له‌ روسیا.
+ له‌هه‌ندێك دۆخدا ئاوی گه‌رم له‌ ئاوی سارد خێراتر ده‌یبه‌ستێت.
+ دروستكردنی ته‌نیا كاوبۆیه‌كی جۆری جینـز نزیكه‌ی 2900 گاڵۆن ئاوی پێویسته‌.
+ له‌سه‌دا 86ی ئاوه‌ پیرۆزه‌كان پیساییان تێدایه‌.
+ ئه‌و به‌رواری به‌سه‌رچوونه‌ی له‌سه‌ر بوتڵی ئاو نووسراوه‌، هی بوتڵه‌كه‌یه‌ نه‌ك ئاوه‌كه‌.
+ بیڵ گه‌یتس سپۆنسه‌ری ئامێرێك ده‌كات كه‌ پیسایی ده‌كاته‌ ئاوی خواردنه‌وه‌.
+ زه‌ڕافه‌ زیاتر له‌ حوشتر ده‌توانێت به‌رگه‌ی بێئاوی بگرێت له‌كاتی رۆیشتندا.
+ ریكۆردی جیهانی بۆ مانه‌وه‌ له‌ژێر ئاودا به‌بێ هه‌ناسه‌دان، 22 خوله‌ك و 22 چركه‌یه‌ كه‌ پیاوێكی ئه‌ڵمانی تۆماریكردووه‌.
+ حه‌وزی مه‌له‌كردن مانگانه‌ هه‌زار گاڵۆن ئاو به‌هۆی بوون به ‌هه‌ڵم و هۆكاره‌كانی تره‌وه‌، له‌ده‌ست ده‌دات.
+ تێكڕا ته‌والێتێك شه‌ش لیتر ئاوی پاك بۆ هه‌ر پاككردنه‌وه‌یه‌ك به‌كارده‌بات.
+ له‌سه‌دا 10ی ئاوی كالیفۆرنیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی باده‌م به‌كارده‌هێنرێت.
+ ماڵێكی ئه‌مه‌ریكا به‌ حه‌وت ساڵ و نیو ئه‌و بڕه‌ ئاوه‌ به‌كارده‌هێنێت كه‌ تاڤگه‌كانی نیاگارا له‌ماوه‌ی ته‌نیا چركه‌یه‌دا ده‌یڕێژێت.
+ ژماره‌ی ئه‌و ماددانه‌ی ئاو ده‌توانێت بیان توێنێته‌وه‌، له‌ژماره‌ی ئه‌و ماددانه‌ زیاتره‌ كه‌ هه‌ر شله‌یه‌كی تر ده‌یان توێنێته‌وه‌.
+ ئه‌مه‌ریكییه‌كان رۆژانه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وروپییه‌كان ئاو به‌كارده‌هێنن.
+ ئه‌و به‌لۆعه‌یه‌ی هه‌ر چه‌ركه‌یه‌ك دڵۆپه‌ئاوێكی لێده‌چێت، ساڵانه‌ سێ هه‌زار گاڵۆن ئاو به‌فیڕۆده‌دات.
+ به‌گشتی شاوه‌ركردن 25 گاڵۆن ئاوی پێویسته،‌ به‌ڵام خۆشۆردنی ته‌واوه‌تی نزیكه‌ی 70 گاڵۆنی ده‌وێت.
+ رۆژانه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ئاو بۆ پاكردنه‌وه‌ی ته‌والێت به‌كارده‌هێنن بۆ هیچ شتێكی تر به‌كاری ناهێنن.
+ ئاو له ‌شاری دێنڤه‌ری ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ زووتر گه‌رمده‌بێت وه‌ك له ‌شاری نیویۆرك.
+ له‌كاتی له‌دایكبووندا له‌سه‌دا 80ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاوه‌.
+ ئه‌مه‌ریكییه‌كی ئاسایی رۆژانه‌ له‌نێوان 80 تا 100 گاڵۆن ئاو به‌كارده‌هێنێت.
+ هه‌موو رۆژێك ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 346 هه‌زار ملیۆن گاڵۆن ئاوی شیرین به‌كارده‌هێنێت.
+ هه‌موو ساڵێك سێ ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌س به‌هۆكاری په‌یوه‌ندیدار به‌ ئاوه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
+ خه‌ڵكی ئه‌فریقیا و ئاسیا پێویسته‌ تێكڕا شه‌ش كیلۆمه‌تر ببڕن تا ئاویان ده‌ستبكه‌وێت.
له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی
سه‌رچاوه‌: factslides.com