ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌
دوو رێنمایی سه‌باره‌ت به‌ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان ده‌ركرد
   
(22/2/2015)



ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ به‌ ئامانجی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان له‌ پاشماوه‌كانی زبڵ و خاك و قه‌ده‌غه‌كردنی راو كردن ،دوو رێنمایی ده‌كرد.
لوقمان شێروانی وته‌بێژی ده‌سته‌ی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هه‌ر دوو رێنماییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و راگه‌یاند،كۆی پاشماوه‌كان له‌ سنووری هه‌ولێر له‌ ساڵی (2011) رۆژانه‌ (1700) تۆن بووه‌،به‌ڵام له‌ 2014 رۆژانه‌ (2000) تۆنه‌ زیاتره‌ و بۆ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك رۆژانه‌ (یه‌ك كیلۆ و پێنج سه‌د گرامه‌).گه‌رچی به‌پێی ستانداردی جیهان پێویسته‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك رۆژانه‌ (نیو ) كیلۆ پاشماوه‌ی هه‌بێت. به‌پێی راپۆرتی شاره‌وانی له‌ سلێمانی رۆژانه‌ 3220 تۆن و له‌ دهۆك رۆژانه‌ 3000 تۆن پاشماوه‌ی هه‌یه‌ .حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی كوردستان مانگانه‌ به‌ بڕی( 11 ) ملیار دیناری ته‌رخان كردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی (8200) تۆن پاشماوه‌ی رۆژانه‌ له‌ هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم به‌ قه‌زا و ناحیه‌كانیه‌وه‌ كه‌واته‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك كیلۆ گرامێك له‌ پاشماوه‌كان بڕی یه‌ك دۆلاری پێویسته‌ و حكومه‌تی هه‌رێم دابینی ده‌كات.
وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد،له‌به‌ر زۆر پاشماوه‌كان و پاراستنی ژینگه‌ ،ده‌سته‌كه‌مان رێنمایی پاراستنی ژینگه‌ له‌ پیسبوون وفڕێدانی پاشماوه‌كان ده‌ركرد و په‌ێی رێنماییه‌ هیچ و لایه‌نێك بۆ نییه‌ پاشماوه‌كانی فڕێبدات ،ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی كرد ،سزا ئه‌درێت له‌ (10 هه‌زاره‌وه‌ تا 500 هه‌زار دینار) .
شێروانی ئاماژه‌ی به‌ لایه‌نه‌كان كرد له‌ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م رێنماییه‌ و ئه‌وه‌ی خسته‌روو، له‌ حاڵه‌تی روودانی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك، فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی پاراستن وچاككردنی ژینگه‌ وتیمه‌كانی پشكنین له‌ فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌ی پارێزگاكان وئیداره‌كان ورێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وهاووڵاتیان، مافی تۆماركردنی سه‌رپێچی یه‌كانیان وئاگاداركردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ یان فه‌رمانگه‌كانی ژینگه‌یان هه‌یه‌ به‌وسه‌رپێچییانه‌.
ئه‌وه‌شی وت"ئه‌و لایه‌نانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی به‌رزه‌فت كردنیان هه‌یه‌ بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌م رێنماییانه‌ :
1-فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ ویه‌كه‌كانیان.
2-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان وژینگه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیان له‌ پارێزگاكان وقه‌زا وناحییه‌كان.
3-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیس له‌ پارێزگاكان وقه‌زا وناحیه‌كان.
4-سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی وشاره‌وانیه‌كان له‌ پارێزگاكان وقه‌زا وناحیه‌كان.
5-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانیان ومه‌فره‌زه‌كانیان وپۆلیسه‌كانی هاتووچۆ له‌ پارێزگاكان وقه‌زا وناحیه‌كان وشه‌قامه‌كان".
هه‌رله‌ كۆنگره‌كه‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌ وته‌بێژه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ژینگه‌ ئاماژه‌ی به‌ رێنمایی ژماره‌ دوو كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی راوی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی .وتی "هه‌موو جۆره‌ راوكردنێكی باڵنده‌ و ئاژه‌ڵی كێوی كه‌ له‌ وشكانی ده‌ژێت راوكردنی قه‌ده‌غه‌یه‌ و كه‌س بۆ نییه‌ راو بكات،مه‌گه‌ر ته‌نها راو كردنی كه‌و و سوێسكه‌، ئه‌ویش له‌( 15/9تا 1/2 )له‌ هه‌موو ساڵێك قه‌ده‌غه‌یه‌ و. راوی كه‌روێشك 15/9تا 1/3هه‌موو سالێك قه‌ده‌غه‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،نابێت هیچ كه‌سێك له‌ خۆیه‌وه‌ راو بكات ،به‌ڵكو ده‌بێت سه‌ردانی ده‌سته‌ی ژینگه‌ بكات بۆ مۆڵه‌تدان به‌ راو كردن و ره‌چاوكردنی مه‌رجه‌كانی راوكردن.ئه‌وه‌شی وت" جگه‌ له‌ كه‌و و سوێسك و كه‌روێشك هه‌موو جۆره‌ باڵنده‌ و ئاژه‌ڵێكی كێوی راوكردنی قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات سزا ئه‌درێت له‌ 50 هه‌زار هه‌تا 10 ملیۆن دینار".
وته‌بێژه‌كه‌ی ژینگه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد،مه‌رجه‌كانی راوكردن ده‌بێت به‌م شیوه‌یه‌ بێت"
1-به‌ ده‌سهێنانی مۆڵه‌تی یاسایی له‌ ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ .
2-به‌كارنه‌هێنانی تفه‌نگ و ته‌قێنه‌ره‌وه‌كان به‌ هه‌موو جۆره‌كانیان .
3-به‌كارنه‌هێنانی قڕكه‌ره‌كان و ژه‌هره‌كان .
4-به‌كارنه‌هێنانی ته‌زووی كاره‌با .
5-به‌كارنه‌هێنانی ئۆتومبیل و رووناكی به‌هێز (بلاجیكتۆر).
6-راو نه‌كردن له‌ ناو پارێزراوه‌ سروشتیه‌كان .
7-به‌كارهێنانی تفه‌نگی تایبه‌ت به‌ راوكردن و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی راوكردنیان رێپێدراوه‌ .
8-راوكردن له‌ وه‌رزه‌كانی زاوزێ‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ .
9-. راونه‌كردن له‌ كاتی شه‌و واته‌ (له‌ پێش خۆرئاوابوون تا خۆرهه‌ڵاتن قه‌ده‌غه‌یه‌).
10- راونه‌كردن له‌سه‌ر كانیاوه‌كان ".