گه‌ر خۆڵبارین چاره‌ نه‌کرێت رێژه‌که‌ ده‌گاته‌ 300 رۆژ له‌ ساڵێکدا    
(9/7/2012)



به‌هۆى خۆڵبارینه‌وه‌ ساڵانه‌ عێراق 10 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت چه‌ترپرێس ـ زانیار داقوقى به‌هۆى جه‌نگه‌ یه‌ک له‌ دواى یه‌که‌کانى عێراق دژ به‌ ئێران، کوێت له‌ که‌نداوى عه‌ره‌بى و وڵاتانی تر له‌ ساڵانی رابردوو، هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته‌ توشی ماڵ‌وێرانی و دڵه‌ڕاوه‌کێ بوون، جگه‌ له‌وه‌ هه‌ر ئه‌م ئارام نه‌بونى بارى سیاسى وڵات ژینگه‌ى عێراقی تێک داوه‌ و زره‌ر و زیانێکی گه‌وره‌ی به‌ ته‌ندروستى هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌ و بۆته‌ هۆی توشبونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ و نه‌خۆشییه‌کانی تر. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌ جه‌نگه‌کاندا چه‌کی کیمیاوى و ژه‌هه‌راوى ئۆرانیوم به‌کار هێنراوه‌. بۆیه‌ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عێراقى داوا ده‌کات دار و درخت وه‌ک پشتیوانیه‌ک له‌ سنوره‌کانى وڵات بچێنرێت. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌که‌ عێراق توشى خۆڵبارین بووه‌ و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى خستۆته‌ سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى گه‌رما. له‌م باره‌یه‌وه‌ که‌مال حسێن له‌تیف، بریکارى وه‌زارتى ژینگه‌ى عێراق به‌ (شه‌فه‌ق نیوز)ى راگه‌یاند: ژینگه‌ به‌ره‌و گۆرانکارى ده‌چێت. تا ئێستا حکومه‌ت نه‌یتوانیوه‌ هه‌وڵ بدات ژینگه‌ى عێراق بگۆڕێت. بۆ سه‌وزایى یان چاندنى دار و درخت له‌ سنوره‌کان هیچ ده‌نگێک نیه‌. که‌مال حسێن وتیشى: "ده‌وڵه‌ته‌ هه‌رێمییه‌کان هه‌وڵى خۆیان خستۆته‌ گه‌ڕ بۆ هاوکارى عێراق بۆ نه‌هێشتنى خۆڵبارین یان هه‌ور. هه‌روه‌ها بێ‌بارانى و که‌مى ئاو کاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر زیادبونى خۆڵبارین. نه‌ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ و نه‌ وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى و نه‌ وه‌زاره‌تێکى تر تواناى نیه‌ رێگرى له‌ خۆڵبارین بکات. هه‌روه‌ها ناوچه‌ خۆڵاوییه‌کان به‌هۆى که‌مى باران بارین و که‌شوهه‌وایه‌کی وشک و خۆڵبارین، ژینگه‌ی پاکیان گۆڕاوه‌. بریکارى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ رونى کرده‌وه‌: "ئێستا ئێران توانیویه‌تى له‌ وڵاته‌که‌ى خۆى رێژه‌ى خۆڵبارین که‌م بکاته‌وه‌. چونکه‌ خۆڵبارین له‌ سوریاوه‌ روو ده‌کاته‌ عێراق و له‌ پارێزگاکانى (عیماره‌) و (زیقار)ه‌وه‌ روو ده‌کاته‌ ئه‌م وڵاته‌. بۆیه‌ زه‌وى یان هۆره‌کانى باشور وشکى کردووه‌ و بۆته‌ هۆى که‌می ئاو و بێ‌بارانى. هه‌ڵبه‌ت خۆڵبارینى ئێران له‌ عێراق که‌متره‌." ئه‌وشى وت که‌: "سه‌رۆک وه‌زیران لیژنه‌یه‌کى پێک هێناوه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تى سامر غه‌زبان و چه‌ند ئه‌ندامێک به‌ مه‌به‌ستى رێگاچاره‌یه‌ک ده‌رباره‌ى قه‌یرانى ژینگه‌ و ده‌رچون له‌م دۆخه‌ ناخۆشه‌دا." که‌مال حسێن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوه‌ که‌: "وه‌زاره‌تى ژینگه‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کى بۆ دۆخه‌ داناوه‌. بۆیه‌ ده‌ستمان کرد به‌ کارکردن. ئه‌مه‌ش ده‌بێ حکومه‌ت پشتگیرى لێ بکات. هه‌روه‌ها بودجه‌یه‌کى زۆرى ده‌وێت بۆ سه‌وزایى کردنى ناوچه‌کان. پێى وایه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ماوه‌ى پێنج ساڵى ترى ده‌وێت تا عێراق له‌ خۆڵبارین رزگارى بێت. چونکه‌ پانتایى 12 هه‌زار کلیۆمه‌تر چوار گۆشه‌ پێویستى به‌ سه‌وزاییه‌ تا بتوانرێ له‌ %70 چاره‌سه‌ر بکرێت. بۆ ئه‌وه‌ى رزگارمان بێت له‌ نه‌مانى خۆڵبارین، پێنج تا 10 ساڵ دیکه‌ى ده‌وێت. هه‌روه‌ها هه‌ر پارێزگایه‌ک ده‌بێ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆیان ژینگه‌ بپارێزن و ده‌ست بکه‌ن به‌ دروستکردنی سه‌وزایى و چاندنى دار و درخت." بریکاری وه‌زاره‌تی ژینگه‌ به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ی به‌ قسه‌کانی دا: "دواى 10 ساڵى تر له‌ ساڵیکدا 300 رۆژ خۆڵبارین ده‌بێت. چونکه‌ تا ئێستا حکومه‌تى عێراق فه‌رمانى به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى نه‌کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ قه‌یرانى خۆڵبارین رزگارمان بێت. هه‌روه‌ها پێم وایه‌ ئێستا رۆژانى روناک زۆر که‌مه‌. واتا زۆربه‌ى رۆژه‌کان خۆڵ ده‌بارێت. له‌ ساڵى 2008 له‌ یه‌ک ساڵدا 383 رۆژ هه‌ور بووه‌ و 133 رۆژ خۆڵبارین روى داوه‌. وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى تا ئێستا له‌ سه‌دا یه‌ک کاریگه‌رى نه‌مانى خۆڵبارینى کردووه‌، به‌ڵام به‌ هیچ جۆریک وه‌زاره‌تى ناوبراو بۆى نیه‌ بڕیار بگرێت تا وه‌زاره‌تى ژینگه‌ فه‌رمانى له‌سه‌ر نه‌کات. گه‌ر ماوه‌یه‌کى ترى خۆڵبارین چاره‌ نه‌کرێت رێژه‌که‌ ده‌گاته‌ 300 رۆژ له‌ ساڵێکدا." که‌مال ئه‌وه‌شی خسته‌ روو که‌: "رێژه‌ى خۆڵبارین و گه‌رده‌لول له‌ عێراق له‌ دوو لاوه‌ ده‌ست پێ ده‌کات؛ له‌ باکور که‌ له‌ سوریاوه‌ دێته‌ ناو دوو ناوچه‌وه‌ وه‌ک ناوچه‌ى جه‌زیره‌ و موسڵ. دواجار ده‌بێته‌ سه‌هلى کۆتایى لایه‌کى تریه‌وه‌. له‌ روبارى سه‌رسار له‌ ئه‌نبار ده‌چێته‌ باشورى عێراق، به‌ڵکو له‌ %70 هه‌ور ده‌ستى پێ ده‌کات و له‌ زۆر ناوچه‌ رێژه‌که‌ ده‌گاته‌ %30 و وه‌ک باکورى رۆژئاواى ناوه‌ڕاستى عه‌ره‌بى دێته‌ ناو پارێزگاى موسه‌نه‌." که‌مال وتى: "ئێران داواى له‌ عێراق کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى خۆڵبارین که‌ چه‌ند تیمێک له‌گه‌ڵ عێراق پێک بهێنرێت بۆ نه‌هێشتن یان رێگاگرتن. هه‌ر چه‌نده‌ عێراق 10 تیمى پێک هێنا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ که‌ له‌ ئێران چه‌ند خۆلێکیان بینى. هه‌ر چه‌ند ئێران له‌ سه‌ر حیسابى خۆى بودجه‌ى بۆ ئه‌و خوله‌ ته‌رخان کرد، به‌ڵام عێراق ده‌ستبه‌ردارى کاره‌که‌ بوون. وێڕای ئه‌وه‌ی عێراق و ئێران توانیان به‌رگری له‌ خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته‌ ساڵانه‌ ملیۆنان دۆلار زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن. هه‌ر چه‌ند ئێستا سه‌رقاڵی رێگاچاره‌ن، به‌ڵام به‌هۆی خوڵبارینه‌وه‌ عێراق به‌رده‌وام ساڵانه‌ 10 ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌کات."