یارى كردن چالاكى جه‌سته‌ی مندال رێكده‌خات    
(26/2/2013)



لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى هانى منداڵان ده‌دات كه‌ گرنگى به‌ یارى كردن بده‌ن له‌جیاتى پێشكه‌شی كردنى سیسته‌مى خۆراكى ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆكارێكى سه‌ره‌كى بۆ بنیاتنانى منداڵێكى ته‌ندروست . توێژه‌رانى زانكۆى ئۆسترالیا ئاشكرایانكردووه‌ ، كه‌ زۆرى چاڵاكى جه‌سته‌یى ده‌كرێت ببێته‌ باشترین ڕێگا بۆ هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌ى قه‌له‌وى له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه‌ . ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 700 منداڵى كوڕو كچى ته‌مه‌ن نێوان 8 و 12 ئه‌نجامدراوه‌ ، ئینجا پێوانى چالاكى جه‌سته‌یی ئه‌و منداڵانه‌ كرا به‌ به‌كارهێنانى خێرایی پێو . هه‌روه‌ها پسپۆرو لێكۆله‌ر تیلفۆرد كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانى لێكۆلینه‌وه‌كه‌ وتى" ئه‌و منداڵانه‌ى تووشی زیادبوونى كێشی له‌ش بوونه‌ته‌وه‌ به‌زۆرى ئه‌و منداڵانه‌ن كه‌ له‌ ڕاهێنان و چاڵاكى جه‌سته‌یی به‌دوورن ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام چالاكى جه‌سته‌یی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .