گوندی رێوی له‌ ژاپۆن    
(10/2/2015)



یه‌كێك له ‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژاپۆن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ناگه‌یه‌كی زۆری زینده‌وه‌رانی لێیه‌ وه‌ك دوورگه‌ی كه‌روێشك و دوورگه‌ی پشیله‌. ئێستا گوندی رێویشی هاتووه‌ته‌ سه‌ر كه‌ شه‌ش جۆری جیاواز رێوی له‌خۆده‌گرێت.

ئه‌م گونده‌ ناوی زاۆ فۆكسه ‌و ده‌كه‌وێته‌ ویلایه‌تی میاگی له‌ ژاپۆن. میوانانی ئه‌م گونده‌ ده‌توانن له‌به‌رانبه‌ر 100 یه‌نی ژاپۆنیدا كه‌ ده‌كاته‌ 85 سه‌نتی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، خوارده‌مه‌نی بده‌ن به‌و رێوییانه‌.

خەندان-